بەهۆی لابردنی
خوێندنەوەی دوەم بۆ هەمواری یاسای جودجە، فراكسیۆنە كوردیییەكان بایكۆتی دانیشتنی
پەرلەمانی عێراقیان كرد.
هەواڵ: (KNNC)
د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (KNN)ـی راگەیاند: بەهۆی لابردنی
خوێندنەوەی دوەم لەخشتەی دانیشتنەكە بۆ هەمواری یاسای بودجەی هەرسێ ساڵەی (2023، 2024 و 2025)
فراكسیۆنە كوردییەكان بایكۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانیان كردوە.
ئاماژەی بۆ
ئەوەشكرد: بەبایكۆت كردنی فراكیسیۆنە كوردییەكان، نیسابی یاسایی دانیشتنەكەیان
شكاندوە، بۆیە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ هەڵگیرا و دواخرا بۆ رۆژی شەممە (2024/12/7).
بەپێی خشتەی
دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیار بو لە بڕگەی سێیەمی
دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی دوەم بۆ هەمواری یاسای بودجەی هەرسێ ساڵەی (2023، 2024 و
2025) بكرێت.
بڕیار نامیق
776 جار خوێندراوەتەوە