ئەمڕۆ هەینی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سوریا گەیشتنە
بەغداد، بڕیارە لەگەڵ لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەیان لەبارەی رەوشی سوریا گفتوگۆ دەکەن.
هەواڵ:KNNC
کەمێک پێش ئێستا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی
ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی بەغدا و بڕیارە لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق لەبارەی
پێشهاتەکانی سوریا گفتوگۆ بکات.
لە ئێستاشدا بەسام
سەباغ، وەزیری دەرەوەی سوریا لە بەغدادە و بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە وەزیرانی
دەرەوەی عێراق و ئێران دواین پێشهاتەکان و دۆخی سوریا تاوتوێ بکەن.
میدیا
عێراقییەکان بڵاویانکردوەتەوە، ئامانجی کۆبونەوەکە کارکردنە بۆ زیادکردنی هاوکارییەکان
لە نێوان هەرسێ لا و پێشگرتن بە فراوانبونی گرژییەکانی سوریا و ناوچەکە.
بڕیارە دوای
سەردانەکەی بۆ بەغداد، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، بەسەردانێکی فەرمی بچێتە
دۆحەی پایتەختی قەتەر، بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران،
تورکیا، روسیا.
134 جار خوێندراوەتەوە