مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای
دیموکرات رایگەیاند، 250 هەزار کورد لە حەلەب ژیانیان لە مەترسیدایە، وتیشی، چیتر
نایانەوێت ببنە بەشێک لە شەڕ لە سوریا.
هەواڵ:KNNC
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە)، ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی دۆخی سوریا و نوێترین پێشهاتەکان لە وڵاتەکە راگەیاند و داوای ئاگربەستی نێوان گروپە چەکدارەکانیش دەکات.
عەبدی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا ئەم قسانەی کرد:
-250 هەزار کورد لە حەلەب ژیانیان لە مەترسیدایە
-دەمانەوێت کێشەکان لە حەلەب بە گفتوگۆ
چارەسەربکرێت
- توانای ئەوەمان هەیە و ئامادەین گەلەکەمان
لە هەمو هێرشی گروپە چەکدارەکان بپارێزین
- دۆخێکی سەربازی نوێ لە هەرێمی باکور و
رۆژهەڵاتی سوریا هاتوەتە ئاراوە و توانامان هەیە، هەرێمەکە بپارێزین
- داعش هەندێک ناوچەی کۆنتڕۆڵ کردوە و
چالاکییەکانی زیادی کردوە، بۆ روبەڕوبونەوەی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوەڵەتی بەردەوامین
لە ئەرکەکانمان
- دەمانەوێت کێشەکانمان لەگەڵ تورکیا لە
مەنبج و ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە دیالۆگ چارەسەر بکەین
- دەمانەوێت ئاگربەست لە نێوان گروپە چەکدارەکان
هەبێت رابگەیەنرێت
- بەرگری لە دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود
و ئەشرەفیە دەکەین
- گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا مەترسیدارن،
هەرەشەی هێرشی ئەو گروپانەمان لەسەرە
- ئێمە لەگەڵ چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی
قەیرانەکانی سوریاین
- هەماهەنگیمان لەگەڵ عێراق و سوریا هەیە
- لەچوارچێوەی چارەسەرکردنی کێشەی گەڕەکە
کوردییەکان پەیوەندیمان لەگەڵ تەحریر شام هەیە
- چیتر نامانەوێت ببینە بەشێک لە شەڕی
سوریا
- بەهاوکاری ئەمەریکا ئاوارەکانی شەهبا-ـان
رزگارکرد
-هەرێمی تەبقا، رەققا، دێرەزور لە چەکدارانی داعش دەپارێزین
1127 جار خوێندراوەتەوە