کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2025ـیشدا بەردەوامی دەبێت

KNN : Kurdish News Network
05:31 - 08/12/2024
عێراق
+
-

بەهۆی ئامادەنەبونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە، دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵگیراو و وەرزی یاسادانانیش کۆتاییهات.

 

هەواڵ:KNNC

 

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی ئامادەنەبونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە، دانیشتنەکەی ئەمڕۆ ئەنجامنەدراوە.

 

هاوکات، د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێنی راگەیاند، بڕیاربو لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر هەمواری دووەمی ماددەی (13) لە یاسای بودجەی عێراق بدرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە دانیشتنەکە ئەنجام نەدراوە.

 

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردوەتەوە، سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاگاداری پەرلەمانتارەکانی کردوەتەوە، نەچنەهۆڵی پەرلەمان و بەشداری دانیشتنەکە نەکەن، بۆ ریگری لە دەنگدان لەسەر ژمارەیەک ماددەی یاسایی.

 

ئەمڕۆ وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 2024ـدا کۆتاییهات،بەمەش کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە هەمواری ماددەکانی (12 و 13)ـی یاسای بودجەی عێراق چارەسەر دەکرا، هەڵگیرا بۆ دانیشتنی داهاتو کە پاش کۆتاییهاتنی پشوی زستانە لەساڵی 2025 ئەنجامدەدرێت.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەکاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سودانی وتی: چارەسەری کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردسران تەنها بە هەمواری یاسای بودجە دەکرێت.

890 جار خوێندراوەتەوە