سودانی: بەقوربانییەكی زۆر بەسەر تیرۆردا سەركەوتین

KNN : Kurdish News Network
07:00 - 09/12/2024
عێراق
+
-

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت: رۆژی سەركەوتن خاڵێكی جیاكەرەوەی عێراقە و بەقوربانییەكی زۆر بەسەر تیرۆردا سەركەوتن.

 

هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ دوشەممە، (2024/12/9) بەبۆنەی رۆژی سەركەوتنی عێراق بەسەر تیرۆرستانی داعشدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: رۆژی سەركەوتن خاڵێكی جیاكەرەوەی عێراقە و یەکەم شت کە لەم ڕۆژەدا بیریانە ئەوەیە کە به درێژایی مێژو شانازی بەو سەرکەوتنەوە دەکەن، دۆستان و هاوپەیمانان لە بەرامبەر تیرۆردا پشتیوانیان كردون، چونکە عێراقییەکان بەناوی جیهانەوە شەڕی دەکرد.


وتیشی: سەرکەوتنی عێراقیەکان بەسەر رێكخراوی تیرۆریستیدا، سەرکەوتنی مرۆڤایەتییە، چونكە ئەو هەڕەشەی لەسەر وڵات هەبوە هەڕەشەش بوە لەسەر ناوچەکە و جیهان، ئێستا تیرۆر لەسەر خاكی عێراق پێگەی نەماوە و پاشماوەکانیش هیچ چارەیەکیان نییە جگە لە شکست و هەڵاتن لەبەردەم هێزە چەکدارەکان.

 

 

 رونیكردەوە، هێزە عێراقییەكان بەردەوام دەبن لە راونانی پاشماوەكانی داعش و تیرۆرستان ئامادەی هەمو روبەڕوبونەوەیەكن كە جێگەی مەترسی بێت لەسەر رۆڵەكانی وڵات، هەروەك وتیشی: پێویستە هەمو ئەو کەموكورتیانە چارەسەر بکەن کە لە ساڵی (2014) تیرۆرستان توانیان سودی لێوەربگرن دز بكەنە سەر خاكی وڵاتەكەمان.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆ ئەوەی وڵاتەكەیان بەبەهێز، تەندروست و سەرکەوتو دەربكەوێت، كاروانی بنیاتنانەوە و ئاوەدانی لەگەشەسەندن نەوەستێت، بەردەوام پاڵپشتی هێزی یاسا، بەدیهێنانی دادپەروەری، ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانیان كردوە، بۆیە سەرکەوتنی عێراقییەکان بەسەر داعشدا، بەرهەمی یەکێتی و یەكڕیزی عێراقییەكانە.

208 جار خوێندراوەتەوە