وتەبێژی حكومهتی عێراق رایگەیاند، دۆخی ئێستای
سوریا مهترسیی بۆسەر سەرجەم لایەنەکان هەیە، جەختیش دەاکتەوە کە ئامادەن بۆ روبەڕوبونەوەی
هەر پێشهاتێک.
هەواڵ:KNNC
باسم عەوادی، وتەبێژی حوکمەتی عێراق بە میدیایی
فەرمی حکومەتی عێراقی راگەیاند، لەسەرەتایی فراوانبونی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە،
عێراق هیچ دەستوەردانێکی سەربازیی لە سوریا نەكردوە و بژاردە و بڕیاری كۆتایی
بۆ گەلی ئەو وڵاتە جێهێشتوە.
وتیشی: عێراق بەنیاز نییە لە داهاتوشدا
دەستوەردان لە کاروبارى سوریادا بکات و پشتیوانى هیچ لایەنێکى ناکات لە
دژى لایەنێکى دیکە و دەشڵێت:دۆخی سوریا مەترسی بۆهەمولایەک دروست کردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر هێزێك هێرش بكاتە سەر عێراق،
روبەڕوی دەبنەوە بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی هێزەکانی عێراق لە ئامادەباشیدان.
باسی لەوەش کرد، هەفتەی داهاتو كۆبونەوەیەكی وڵاتانی
عەرەبی فراوان لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەبارەی دۆخی سوریا بەڕێوەدەچێت، لەوبارەیەشەوە
عێراق هەڵوێستی خۆی دەبێت.
سەبارەت بە مافى پێکهاتەکانى سوریاش باسم
عەوادى وتى: ئەگەر کەمیینەکان روبەڕوى هەڕەشە ببنەوە کاریگەرى
لەسەر ناوخۆى عێراقیش دەبێت.
183 جار خوێندراوەتەوە