هێزە كوردەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كەلەلایەن ئەمەریكاوە پاڵپشتی
دەكرێن، رۆڵی گەورەیان لە شەڕی دژی تیرۆردا هەبوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند: هێزە کوردەکانی سوریای
دیموکرات (هەسەدە) کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتگیری دەكرێن، رۆڵی گەورەیان لە
روبەڕوبونەوەی شەڕی دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعشدا هەبوە.
دەشڵێت: ویستی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكایە كە نابێت شەڕ لەسوریادا
هەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەگەڵ ئیسرائیل لەسەر
داهاتوی سوریا گفتوگۆ دەكەین و سەرنجمان لەسەر هاوكاریكردنی گەلانی سوریایە بۆ
دیاریكردنی داهاتوی خۆیان.
597 جار خوێندراوەتەوە