بەریتانیا؛ هەڵسوڕاوان هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دوپات دەكەنەوە

KNN : Kurdish News Network
07:27 - 12/12/2024
کوردستان
+
-

لە باڵەخانەی پەرلەمانی بەریتانیا کۆبونەوەیەکی تایبەت بۆ (Meral Danış Beştaş) پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی تورکیا و وتەبێژی دەم پارتی، بە بەشداری چەند هەڵسوڕاوێکی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو.

 

لە کۆبونەوەكەدا كە عوسمان بایدەمیر بەڕێوەی برد، تیشك خرایە سەر تێڕوانینەکانی و کێشەی کورد و لای خۆیەوە پەرلەمانتار میراڵ بێشتاش ئاماژەی بەو ئاڵنگارییانە كرد كە ڕوبەڕوی گەلی  کورد بوەتەوە، هاوكات داکۆکی لە چارەسەری ئاشتیانەی پرسی كورد لە توركیا كرد تەواوی گرفتەکانی بەردەم گەلی کوردی لە باکوری کوردستان خستەڕو پەیوەست بە دۆخی ئێستای سیاسەتی تورکیا و کاریگەرییەکانی لەسەر دانیشتوانی کورد و ئاسۆی نوێبونەوەی دانوستانەکانی ئاشتی لە نێوان حکومەتی تورکیا و نوێنەرانی کورد لەگەڵ ڕۆڵی ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی لە پاڵپشتیکردنی چاکسازی دیموکراسی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

 

لەو کۆبونەوە و دیدارەدا كە چەند كاتژمێرێكی خایان، بیر و بۆچونەكان پەیوەست بە تەوەرەكانی كۆبونەوە گفتوگۆ كران و لای خۆیانەوە، رێكخەری ژوری رەوەندی كوردی و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان كە بەشداریی كۆبونەوە و دیدارەكان بون جەختیان لە هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان كردەوە و دوپاتیان كردەوە وەك چۆن لە رابردودا هەمیشە بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی كوردانی پارچەكانی دیكەی كوردستان و دۆزی رەوای كورد بوە لە داهاتوشدا بەو شێوەیە داكۆكیكار دەبێت و یەكەم هێزی سیاسی باشوری كوردستانیش بو كە دوای روداوەكانی چەند رۆژی رابردودا سوریا بە راگەیەندراوی فەرمی پشتیوانی بۆ كوردانی رۆژئاوا دەربڕی.

189 جار خوێندراوەتەوە