بەغداد رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بڕی (125) ملیار دینار
پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەربڕیوە و سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم
دەڵێت: لەگەڵ گەیشتی پارەكە دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.
هەواڵ: (KNNC)
سەرچاوەیەكە لە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی
كوردستان تایبەت بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ـی راگەیاند: دواین بڕە پارەی گەنمی
جوتیاران كە بڕەكەی 125 ملیار دینارە لەلایەن بەغدادوە رەزامەەندی لەسەر خەرج
كردنی دراوە، بڕیارە هەفتەی داهاتو دەست بەرێكارەكانی نارنی پارەكە بكرێت.
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەگەڵ گەیشتنی بڕە پارەكە
بەزوترین كات دەست دەكەن بە دابەشكردنی دواین گوژمەی پارەی گجەنمی جوتیارانی
هەرێم.
بۆ ئەمساڵ بەغداد بڕی (685) هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی
هەرێم وەرگرتوەتەوە، ئەم بڕە پارەی ئێستاش كە خەرج كراوە دواین گوژمەیە كە لەلایەن
بەغدادوە رەوانەی هەرێم دەكرێت.
690 جار خوێندراوەتەوە