ئەنجامی نوێترین توێژینەوە ئاشکرایدەکات،
خواردنی نانێکی بەیانی تەندروست، بڕێکی گونجاو وزە بۆ بەڕێکردنی رۆژەکەت دابیندەکات،
هەروەها، ئەگەری توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.
تەندروستی:KNNC
توێژینەوەکە
لەلایەن توێژەرانی پەیمانگای توێژینەوەی نەخۆشخانەی دێل
مار لە ئیسپانیا ئەنجامدراوە، و لە گۆڤاری خۆراک و تەندروستی و پیربوندا بڵاوکراوەتەوە،
توێژینەوەی لەسەر 383 بەشداربو ئەنجامداوە، توێژەران بۆیان دەرکەوتوە کە خواردنی
وزەی پێویست لە بەیانیاندا و ئەنجامدانی ئەو کارە لەگەڵ خۆراکی کوالیتی بەرزدا بەشدارە
لە کەمکردنەوەی هۆکارەکانی مەترسییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.
نانی بەیانی باش قەڵەوی کەم دەکاتەوە...
توێژینەوەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەدواداچونی بۆ بەشداربوان
کردوە، کە سەرجەمیان تەمەنیان لە نێوان 55
بۆ 75 ساڵیدا بوە و کێشیان زیادە یان قەڵەو بون، ئەو بەشداربوانەی کە 20-30%ی وزەی رۆژانەیان لە بەیانیاندا وەرگرتوە، کێشی جەستەیان
باشتربوە بەراورد بەو کەسانەی لە بەیانیاندا کەمتر وزەیان وەرگرتوە.
هەروەها، وەرگرتنی وزەی پێویست لە کاتی نانی بەیانیدا
پەیوەندی بە دابەزینی بەرچاوی ئاستی چەوری سیانییەوە هەبوە.
گرنگە لە
خواردنی بەیانییاندا ئاگاداری ئەو خواردنانە بیت کە دەیخۆیت، پێویستە گرنگی بدەیت
بە خواردنی پرۆتین، ریشاڵ، کانزاکانی وەک پۆتاسیۆم و ئاسن، هەروەها دورکەوتنەو لە
زیادەڕۆیی لە خواردنی شەکر و چەورییە تێرەکان.
665 جار خوێندراوەتەوە