مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
10:19 - 13/12/2024
کوردستان
+
-

فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێری ئەو روداوانە دەکەن کە لە رەققە رودەدەن، دەشڵێت: پابەندین بە چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە.

 

هەواڵ:KNNC

 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسایش و سەقامگیری دانیشتوانی رەققە لە پێشینەی کارەکانی ئێمەیە، هەر پەرەسەندنێک یان گرژییەک تەنها خزمەت بە دوژمنانی ئاشتی دەکەن کە هەوڵی قۆستنەوەی ئەم دۆخە بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەدەن.

 

جەختیشدەکاتەوە، پابەندن بە چارەسەرکردنی هەمو کێشەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە و رێگە بە هیچ پێشێلکارییەک نادەن.

 

عەبدی دەڵێت: بە روخانی دوژمنی هاوبەشی سورییەکان، رێگە بۆ ئێمە خۆشبوە کە هەمو کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکەین.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، سوریا شایەنی ئەوەیە داهاتوی خۆی بونیاد بنێت، دور لە دوبەرەکی و رق و کیەن.

568 جار خوێندراوەتەوە