نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە
و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان
بەرزبونەوەى تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک
نەوتى خاوى برێنت بە (71) دۆلار و (17) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى
رابردو نرخەکەى 84 سەنت بەرزبوەتەوە.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە (67) دۆلار و (52) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی
88 سەنت بەرزبوەتەوە.
56 جار خوێندراوەتەوە