نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

KNN : Kurdish News Network
08:21 - 21/03/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان بەرزبونەوەى تۆمارکردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (72) دۆلار و (14) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 14 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (68) دۆلار و (25) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 18 سەنت بەرزبوەتەوە.

53 جار خوێندراوەتەوە