نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە
و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان
بەرزبونەوەى تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک
نەوتى خاوى برێنت بە (72) دۆلار و (16) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى
رابردو نرخەکەى 2 سەنت بەرزبوەتەوە.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە (68) دۆلار و (28) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی
3 سەنت بەرزبوەتەوە.
47 جار خوێندراوەتەوە