ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت

KNN : Kurdish News Network
10:38 - 21/03/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت سبەینێش ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینی دەكرێت لە ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم وەك ( پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سۆران و ئیدارە ی گەرمیان ) نمە باران و بارانی مامناوەند  ببارێت بە تایبەت لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكور و ڕۆژهەلاتی هەرێم ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە .

 

پلەکانی گەرما، بە نزیكەی 2 تــــا 4 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

 

سەبارەت بە کەشی سبەینێ شەممە ئاماژەی بەوەکردوە، ئاسمان نیمچە هەوردەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنوری پارێزگای دهۆك كەمێك نمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 17  پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17  پلەی سیلیزی
کەرکوک: 17 پلەی سیلیزی 
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان :24 پلەی سیلیزی

310 جار خوێندراوەتەوە