دژە تیرۆری عێراق: تیرۆرستێكمان لە سلێمانی دەستگیركرد

KNN : Kurdish News Network
05:45 - 21/03/2025
کوردستان
+
-

دژە تیرۆری عێراق رایدەگەینێت؛ بەهاوكاری ئاسایی هەرێم توانیویانە تیرۆرستێك لە سلێمانی و دەستگیر بكەن و شەش حەشارگەی داعشیش لە سنوری نێوان كەركوك سەلاحەدین لەناوببەن.


هەواڵ: (KNNC)


دژە تیرۆری عێراق بڵاویكردەوە، بەپێی زانیاریی دروست و بەهاوکاری بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەزگاكە توانیویەتی تیرۆریستێک لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکات کە لە پێگەیەکی سەربازی لە فەللوجە کاردەکات.


راشیگەیاندوە: بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری فیدراڵ توانیان تیرۆریستێکی دیكە لە پارێزگای سەلاحەدین دەستگیر بکەن کەبەهەمان شێوە لە پێگەیەکی سەربازیدایە و لە پارێزگای کەرکوک کاردەکات.


دژەتیرۆری عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەدرێژەی ئۆپراسیۆنە بەردەوامەكانیان لەسەر سنورەکانی نێوان پارێزگاکانی (کەرکوک - سەلاح الدین) چیای حەمرین و هەروەها لە دورگەی حەزەر شەش حەشارگەی تیرۆرستان  لە ناوببەن.

486 جار خوێندراوەتەوە