لە سێ روداوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمدا شەڕكردن رویداوە و
بەهۆشیەوە ژمارەیەك كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون.
هەواڵ: (KNNC)
پەیامنێری کەی ئێن ئێن ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی قاسم
بەگزادە لە ناحیەی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دو بنەماڵەدا
رویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش بەسەختی برینداربوە.
وتیشی: شەڕەکە لەسەر کێشەی زەوی و زار بوەو دو بنەماڵەکە ئامۆزا
و خزمی یەکترن، دوان لە کوژراوەکان برای یەکترن و ئەوی دیکەش ئامۆزایانە.
هاوكات، چەند خولەکێك پێش بانگی ئێوارە لە ناوبازاری شاری
دهۆک شەر لەنێوان چەند دوكاندارێك رویداوە و ژمارەیەك كەس برینداربون، بەپێ
زانیاریەکان هۆکاری شەڕەکە بۆ كاروبازرگانی نێوان دو دوكاندار دەگەڕێتەوە، دواتر
لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە كۆتایی بەشەڕكردنەكە دەهێنرێت.
پەیامنێری كەی ئێن ئێن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە روداوێكی دیكەدا
و بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە شەڕكردنی
نێوان دو بنەماڵەدا لە گوندێ گومەزەرد لە قەزا بەردەرەش رویداوە و بەهۆیەوە پێنج
كەس برینداربون، كە دو كەسیان بەهۆی گولـلەوە بوە، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویستیش
بریندارەكان ئەوانەی نەخۆشخانە كراون.
314 جار خوێندراوەتەوە