هەسەدە: هێرشەکانی تورکیا لە ئاهەنگی نەورۆزیشدا بەردەوام بو

KNN : Kurdish News Network
11:36 - 22/03/2025
کوردستان
+
-

هەسەدە رایگەیاند، سەرباری بەڕێوەچونی کارچالاکییەکان بۆ ئاهەنگی نەورۆز لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا، تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بەردەوامبون لە هێرشەکانیان.

هەواڵ:KNNC

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی کردەوە: دوێنێ لە میحوەری بەنداوی تشرین، تورکیا بە چەکی قورس، دەوروبەری بەنداوەکە و لادێكانی باشوری ڕۆژهەڵاتی منبەجیان بۆردومان کردوە.

ئاماژەی بەوەش کردوە: شەڕڤانانیان هەوڵێكی بەکرێگیراوەکانی تورکیایان پوچەڵ کردوەتەوە و توانیوشیانە ئۆتۆمبێلێكیان لەناوببەن.

 

دەشڵێت: تورکیا لەکاتەکانی دوانیوەڕۆدا، دەستی بە تۆپبارانکردنی بەنداوی تشرین کردوە.

باسی لەوەش کردوە: لە بەرەی دێرحافەر، کە لە گوندی ئیمامەوە دەست پێدەکات، تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بەسێ فڕۆکەی خۆکوژی هێرشیان کردوەتە سەر هێزەکانیان.

ئەوەشی خستوەتەڕو: لە بەرەی قەرەقۆزاق، شەڕڤانانی هەسەدە، هەوڵێکی بەکرێگیراوەکانیان بۆ سەر میحوەری ڕۆژئاوای پردی قەرەقۆزاق پوچەڵ کردوەتەوە و بە ئۆپەراسیۆنێک وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە، کە تێیدا یەکێک لە پێگه‌كانی بەکرێگیراوەکان لەناوبرا و ڕادەی ئەو زیانانەشی کە توشی بون نەزانراوە...

61 جار خوێندراوەتەوە