سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی بۆ KNN: لە دوو رۆژی داهاتو وربینی لیستی موچە کۆتاییدێت

KNN : Kurdish News Network
02:04 - 22/03/2025
کوردستان
+
-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، شاندی تەکنیکی وەزارەتەکە لە بەغداد ماونەتەوە و چاوەڕواندەکرێت لە دوو رۆژی داهاتو وردبینی لە لیستی موچە تەواو ببێت و بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی سێ بدرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە رۆژی چوارشەممەی رابردوەوە لە بەغداد لەگەڵ شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەرقاڵی وردبینیکردنی لیستی موچەن.

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێنی راگەیاند، لیستی موچەی مانگی سێ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ لیستی موچەی مانگی دوو لەروی بڕ و پارەوە زانیاری کەسی موچەخۆرانیش.

 

وتیشی: چاوەڕواندەکەین لە دوو رۆژی داهاتو وربینیکردن لە لیستی موچەی مانگی دوو تەواو ببێت، لیژنە تەکنیکییەکە لیستەکە دەخەنە بەردەستی وەزیری دارایی فیدراڵ، بۆئەوەی بەر لە هاتنی جەژنی رەمەزان، هاوشێوەی عێراق فەمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش موچە وەربگرن.


سلێمانی- بڕیار نامیق

637 جار خوێندراوەتەوە