زەبیحوڵڵا موجاهید
وتەبێژی تاڵیبان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزۆنیدا ڕایگەیاندوە؛ هیچ دوژمنایەتییەک هەمیشەیی نییە، دوژمنایەتی ئێستایان لەگەڵ ئەمەریکا دەکرێت
بگۆردرێت بۆ دۆستایەتی، دوپاتیشی کردوەتەوە دوای ڕێککەوتنی دۆحە، دۆخی تاڵیبان گۆڕاوە
و چیتر لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا لە شەڕدا نین.
هەواڵ:KNNC
لەدوای گفتوگۆی
نێوانیان و ئازادکردنی هاوڵاتییەکەی ئەمەریکی لەبەرامبەردا سرینەوەی ناوی چەند بەرپرسێکی
تاڵیبان کە داواکراو بون لەلایەن ئەمەریکاوە، پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان ڕو لە ئاسای بونەوەیە.
وتەبێژی تاڵیبان
لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی ئەلعەرەبیە ڕایگەیاندوە؛ دوژمنداریان
لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا نییە و هەوڵدەدەن پەیوەندی
ئابوری و سیاسی هاوسەنگیان هەبێت لەگەڵ هەمو وڵاتان بە ئەمەریکاشەوە.
موجاهید ئاماژەی
بەوەشکردوە "پەیوەندییەکی باشیان" لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان هەیە،
بەتایبەتی وڵاتانی ئیسلامی، هەروەها لە بەشێک لەو وڵاتانە ژمارەیەک باڵیۆزخانەمان
هەیە و ئەوانیش باڵوێزیان لە وڵاتەکەی ئێمەدا هەیە.
لەباری بون بە
دەوڵەتەوە، وتەبێژەکەی تاڵیبان وتویەتی؛ راستە تا ئێستا بە فەرمی حکومەتەکەمان دانیپێدانەنراوە، بەڵام لە میدیاکان، بە
کردەوە و لە واقیعدا ئێمە دەوڵەتێکی فەڕمین.
زەبیحوڵڵا ئاماژەی
بەوەشکردوە، وەک تاڵیبان دەیانەوێت "پەیوەندی فەرمیان" لەگەڵ ئەمەریکا هەبێت
و ئەوەش لە بەرژەوەندی هەر دولادایە، بۆ ئەو مەبەستەش هیچ مەرجێکیان دانەناوە و لە گفتوگۆدان لە گەڵ ئەمەریکا بۆ ئەوەی باڵوێزخانەی خۆیان لە واشنتۆندا بکەنەوە.
تا ئێستا و دوای سێ ساڵ لە گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات
لە ئەفغانستان، هیچ وڵاتێکی جیهان دانیان بە حکومەتەکەیاندا نەناوە، لە کۆڕ و کۆڕبەندە
نێودەوڵەتییەکاندا هەمیشە دەسەڵاتەکەیان بە "پێشێلکاری مافی مرۆڤ" تۆمەتبار
دەکرێت.
پێکهێنانی حکومەتێکی
گشتگیر و پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ تاقمە تیرۆریستییەکان و بەرەنگاربونەوەی ئەو گروپانە،
ڕەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ و لابردنی کۆتوبەندی ئازادییەکانی سەر ژنان بە ڕواڵەت لە
داواکارییە نێودەوڵەتییەکانن بۆ ئەوەی دان بە حکومەتەکەی تاڵیباندا بنرێت.
555 جار خوێندراوەتەوە