سوپای سودان: خەرتومی پایتەختمان كۆنترۆڵ كرد

KNN : Kurdish News Network
07:31 - 26/03/2025
جیهان
+
-

سوپای سودان كۆنترۆڵكردنی تەواوی خەرتومی پایتەخت و سەركەوتنی بەسەر هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرای راگەیاند

 

هەواڵ: (KNNC)

 

دوای ئەوەی سوپای سودان کۆنتڕۆڵی کۆشکی سەرۆکایەتی لە خارتوومی پایتەختی وڵاتەکەی کرد، عەبدولفەتاح بورهان، فەرماندەی گشتی سوپای سودان گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی وڵاتەکە و رایگەیاند: کە خەرتوم ئێستا ئازادە و توانیویانە سەركەوتن بەسەر هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا بەدەستبهێنن.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای سودان لەچەند بەرەیەكەوە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە خەرتوم دەستپێکرد، وتەبێژی و فەرماندە مەیدانییەکان کۆنترۆڵی زۆربەی شارەکەیان راگەیاند.

 

زانیارییەكان باس لەئەوەدەكەن، سوپا توانیویەتی كۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی خەرتوم کە دەکەوێتە نزیک فەرماندەیی گشتی سوپا و بارەگای هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە قەزای ریاز نزیك رۆژئاوای پردی مەنشییە و سۆبا لەسەر روباری نیل کە خەرتوم و ناوچەی نیلی رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی پایتەختی سودان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بكەن.

432 جار خوێندراوەتەوە