سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی
کارەساتەکان لە سیئۆل رایگەیاند: ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی باشوری رۆژهەڵاتی کۆریای باشور کە نزیکەی هەفتەیەکە
بەردەوامە، زیانی گەورەی بە وڵات گەیاندوە ئەمە بێجگە لەئەوەی تا ئێستا (26) گیان
لە دەستدان تۆماركراوە، بوە بە روداوی ئاگرکەوتنەوە لە مێژوی وڵاتەکەیدا.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
لی هان کیونگ، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە سیئۆل بە ئاژانسی فرانسی
راگەیاندوە: ئەو ئاگرەی ماوەی هەفتەیەكە لە دارستانەكانی باشوری رۆهەڵاتی كۆریای
باشور كەوتوەتەوە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و تەشەنە دەسەنێت، ئەوەش وایكردوە كە روبەری
دارستانە زیانلێکەوتوەکان بگات بە (35) هەزار و (810) هێكتار كە بەراورد
بەئاگرەكەی ساڵی (2000) بەروبەری (10) هەزار هێكتار گەورەترە.
وتیشی: روداوی
ئاگركەوتنەوەكە زیانی گەورەی بە وڵات گەیاندوە، ئەمە بێجگە لە زیانە مرۆییەكان كە
تا ئێستا (26) كەس بەهۆی ئاگر كەوتنەوەكە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش
برینداربون.
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی
کارەساتەکانی كۆریای باشور ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگر كەوتنەوەكە جەختی لە
گۆڕانگاریەكانی كەشوهەوا كردەوە، چونكە تێكڕی باران بارینی ئەمساڵ بەگشتی و
بەتایبەتی ئەو ناوچانەی ئاگرەكەی تیادا كەوتوەتەوە نەگەیشتوە بەنیوەی ساڵی رابردو.
161 جار خوێندراوەتەوە