درەنگانێكی شەوی
رابردو بەبەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان روسیا هێرشێكی گەورەی بۆسەر خاركیێڤ
ئەنجامدا كە بەهۆیەوە تا ئێستا نۆ کەس برینداربون، بەڵام زانیاری لەسەر ژمارەی
گیان لەدەستدان و زیانە مادییەكان نییە.
هەواڵ: (KNNC)
دەزگای فریاگوزاری
و بەرپرسانی ئۆكرانیا لە تەلەگرام بڵاویانكردەوە، درەنگانێكی شەوی رابردو سوپای
روسیا هێرشێكی گەورەیان بە بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كردوەتە سەر شاری خاركیێڤ
كە دوەم گەورەترین شارە لە ئەو وڵاتە،
هەروەها وێنەی ئەو شوێنانەیان بڵاوكردوەتەوە كە تیمەكانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی
كۆنترڵكردنی ئاگرەكەن.
دەزگاكەی ئۆكرانیا
ئەوەشیخستوەتەڕو، هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی روسیا زیانی گەورەیان بە تەلار
و باڵةخانەكانی پایتەخت گەیاندوە.
لای خۆشیەوە، سەرۆکی
شارەوانی خارکیڤ رایگەیاندوە: بەهۆی نزیكی شارەكەیەوە لە روسیا كە تەنها (30)
كیلۆمەتر لە سنورەكەیەوە دورە، زۆرجار لەلایەن هێزەکانی روسیاوە بەئامانج دەگیرێت،
دوێنێ شەویش سوپای ئەو وڵاتە بە (12) فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشێكی دیكەی بۆسەر
شارەكەی ئەنجامداوە.
هاوكات، سێرهی لیساک،
پارێزگاری دنیپرۆپترۆڤسک لە تەلەگرامەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، لەئەنجامی هێرشێكی
بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی روسیا لەچەند ناوچەیەكی خاركیێڤ ئاگری گەورە کەوتوەتەوە
و كە دوکەڵ و بڵێسەی ئاگرە بەسەر ئاسماندا بەرزبونەتەوە.
راشیگەیاندوە: تا
ئێستا برینداربونی نۆ هاوڵاتی تۆماركراوە، بەڵام زانیاری لەسەر گیان لەدەستدان نییە،
هەروەها نازانرێت قەبارەی زیانە مادییەكان چەندە و چەند تەلار و باڵەخانە بەئامانج
گیراون.
249 جار خوێندراوەتەوە