سوپای ئیسرائیل بەندەری سپی و شاری لازقییەی بەئامانج گرت

KNN : Kurdish News Network
10:40 - 27/03/2025
جیهان
+
-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەك هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر چەند ناوچەیەكی شاری لازقییەی کەنار دەریا لە رۆژئاوای سوریا ئەنجامدا.

 

هەواڵ: (KNNC)


ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا) لە بڵاویکردەوە، فڕۆکەکانی سوپای ئیسرائیل چەند هێرشێکی ئاسمانییان بۆسەر ناوچە نزیكەكانی بەندەری سپی و شاری لازقییە ئەنجامدا و بەپێی زیانیارییەكان سەرەتاییەكان تا ئێستا هێرشەكە  هیچ زیانێکی گیانی لێنەكەوتوەتەوە.


لای خۆیەوە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، سوپای ئیسرائیل بە شەی موشەك هێرش كردوەتە سەر کۆگاکانی تەقەمەنی لە بەندەری سپی لە لازقییە و كۆگاكەیان لەناوبردوە كە زیانێكی گەورەی مادییان بەناوچەكە گەیاندوە، بەڵام تا ئێستا لەسەر زیانە گیانییەكان زانیاری بەدەست نەگەیشتوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەسەرەتای ساڵی (2025)ـوە تا ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل (39) جار هێرشی كردوەتە سەر سوریا كە (34) هێرشیان ئاسمانی و پێنج هێرشەكەی دیكە لەرێگەی هێزە زەمینییەكانیەوە ئەنجامدراوە، بەهۆیەوە (20) گیان لەدەستدان و دەیان برینداری لێكەوتوەتەوە، لەگەڵ بەئامانج گرتنی (46) كۆگای چەك كە بەتەواوی لەناوی بردون.


لەسەر هێرشە ئاسمانییەكەی چەند كاتژمێری رابردو، سوپای ئیسرائیل تا ئێستا هیچ رونكردنەوەیەكی بڵاونەكردوەتەوە.

80 جار خوێندراوەتەوە