نیشاندانی تۆمەتبار بە "وێنە و ڤیدیۆ"

ماوەیەکە لێرە و لەوێ خەریکە دەبێتە دیاردە لەسەر تاوانەکانە جۆر بە جۆرەکان ناوی کورت کراوە و ڤیدیۆ و وێنەی تۆمەتباران بە ئاشکرا یان "مشفر"ی لە تیڤییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دادەندرێت جا بە دانپێدان بێت یان وەک هەواڵ.

سەرەتای ئەم حاڵەتانە بۆ دەستگیرکردنی گروپە تیرۆریستییەکان دەگەڕێتەوە دوای دان نان بە تاوانەکانیان بڵاو دەکرانەوە، بەڵام ئێستا بەوانەوە ناوەستێت و تۆمەتبارانی کەیسی ئاسایی بڵاو دەکرێنەوە.

لە کاتێکدا لە هیچ کام لە یاسا عقابییەکان و یاساکانی ڕێوشوێنەکانی دادگایی کردنی سزایی عێراقی دا نەهاتوە کە لایەنەکانی لێکۆڵینەوە ئەو مافەیان هەبێت بە پرس یان بێ ئاگاداری تۆمەتبار وێنە و ناو و وتەکان و دانپێدانانەکانیان بڵاو بکرێتەوە.

بە پێچەوانەوە لە ماددە 57 لە " قانون أصول محاكمات جزائیە" دا بە ڕونی نهێنی لێکۆڵینەوە "سرية تحقيق" هاتوە و یەکێک لە مەرجەکانی لێکۆڵینەوە ئەوەیە بە نهێنی بێت جگە لە تۆمەتبار و پارێزەر و ئەو کەسانەی دادوەر ڕێیان دەدات نابێت هیچ کەسێکێ تر ئاگاداری ڕەوتی لێکۆڵینەوە بێت و لە هیچ کام لە ماددەکانی یاساکە دا باس لە نیشان دان و بڵاوکردنەوەی وتە و وێنە و ڤیدیۆی تۆمەتبار نەکراوە.

تەنانەت نابێت هیچ وتەیەک لە تۆمەتبار وەربگیرێت بەڵکو دەبێت لە محضری لێکۆڵینەوەکان دا بنوسرێت و بکرێتە پەراوی لێکۆڵینەوەکەی چ جای ئەوەی بگات بە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و بابەتی لێکۆڵینەوە لە ڕاگەیاندن و تۆڕەکان دا.

تەنانەت ئەگەر بیانوش بۆ ئەم کارە ئەگەر ئەوە بێت نیشانی خەڵک بدرێن و ڕای گشتی لێی ئاگادار بێت یان خەڵک لێوەی تەمبێ ببێت!.

جگە لە بیرکردنەوەیەکی هەڵە هیچی دی نییە بەڵکو ئەو ئامانجە بە دادگایی کردنی عادیلانە و دادپەروەر دێتە دی نەک بە بڵاو کردنەوە و شکاندنی کەسایەتی کەسی تۆمەتبار و دانپێدانانی سەر شاشەکان.

چونکە لە کۆتایی دا تۆمەتباران جگە لە خۆیان خێزان و منداڵیان هەیە و کاریگەری خراپی نەرێنی لەسەر یان دروست دەکات و کێشەی دیکەی بە دوادادێت.

هەمو جار وتومانە یاساکانی عێراق ڕاستە کۆنن بەڵام یاسای باش و ڕاقین بەڵام بە داخەوە لایەناکانی جێبەجێکاری یاسا خۆیان پێشێلی دەکەن.

430 جار خوێندراوەتەوە