یاسا ماوە ؟

پرسیارێک بەردەوام لە وەڵامەکەی ڕادەکەم!

 

یاساکان خۆیان بێ روح و گیانن کۆمەڵێک دەقی بێ زمان و بێ هێز و نوسراون وردتر بڵیین بریتییە لە حیبر و وشەی یەک لەدوای یەکی ڕێکخراو لەسەر کاغەزێک کە خۆمان دروستی دەکەین دەمێنێی تا خۆمان دەیسوتێنین یان دەیدڕێنین یان بەهۆی هۆکارێک لەناودەبرێت ئەمە پێی دەڵێن یاسا وەک نوسراو و مادیات.

 

لە روی هێزی معنوییەوە یاسا بریتییە کۆمەڵێک دەقە کە لە لایەن دەسەڵاتی یاسادانان دەردەکرێت بۆ ڕێکخستنی ئیش و کاری کۆمەڵگا کە ڕەنگدانەوەی دەسەڵاتی سیاسی و ئایدۆلۆژی بەسەر یاساکانەوە بەردەوام هەیە و خودی دەسەڵاتی یاسادانەر لایەنێک ڕادەسپێرێ بەجێبەجێکردنی یاساکە کە حکومەت یان دەسەڵاتە !


کەواتە بۆ دەڵێن یاسا ماوە ؟
کەی یاسا دەمرێت ؟

یاسا وەک خودی یاسا تا هەمان دەسەڵاتی یاسادانان هەڵینەوەشێنێتەوە یان هەمواری نەکات بە یاسایەک و نەیمرێنێ هەر دەمێنێت و بەرکار دەبێت و واجبە کاری پێ بکرێت کە ئەم هێزەی لە دەسەڵاتی یاسادانان وەرگرتووە .

 

بەڵام ئەو جۆرە مان و نەمانەی یاسا کە پرسیاری لە بارەوە دەکرێت ئەوەیە کە نە یاساکەمان وەک وجودی ماددی دڕاندووە و سوتاندوە نە وەک وجودی معنوی هەڵوەشهندراوە و هەموار کراوە. بەڵکو مردنی یاساکەیە لە رووی واقعییەوە ڕێک ئەو کاتەیە کە یاسا بەرکارە و بونی هەیە بەڵام لە واقع دا نابیندرێ و خەڵک کاریگەری یەکانی نابینن و دەسەڵات یان حیزب تا ئەو کاتە جێبەجێی دەکات کە لەبەرژەوەندی یەکانی خۆی نەدات !



ئەگەر نا یاساکانمان “ هەندێک یاسای خۆماڵی “ لێ دەرچێت هەمان یاساکانی ساڵی پەنجاکانی سەردەمی پاشایەتی و شەست و حەفتاکانی سەردەمی کۆماری عێراقن کە ئەو کات وڵات لە قیمەی حوکمی یاسا دا بوو بەخوا یاساکان  نە پیر بوون نە مردوون نە کەفتەکاری سەرجێگا بوون بەڵام بەرژەوەندی دەسەڵات و لەناویشیدا بەرژەوەندی ئەم فڵان و ئەو فڵان و محسوبیەت و منسوبیەت لەپێی خستوون یاساکانی زەلیل کردون وەک پیاوێکی نەخۆش کە هەموو چاوەکان چاوەڕێی مردنی دەکەن.

 

خەڵک بەدیار مردنی یاساکانەوە دەپرسن ئایا ”  یاسا ” ماوە ؟ 

348 جار خوێندراوەتەوە