ئایا تەنها پشکنینی جینات(DNA)بەسە بۆ ئەوەی منداڵێکی بێ شوناس ببێت بە منداڵی پیاوێک ؟

لە کاتێکدا پشکنینی (DNA) بەپێی یاسای سەلاماندن بەقرینە دادەندرێت و بەڵگەی تەواو نیە ؟

نەخێر، چونکە بەپێی یاسای باری کەسێتی ماددە “ 52 و 53 “ مەرجە ئەو کەسەی کە داوای سەلماندنی ڕەچەڵەک دەکات گەر کوڕێک بێت و خۆی بەمنداڵی پیاوێک بزانێت پێویستە کەسی داوالێکراو واتە پیاوەکە دان بنێت و “ اقرار “ بکات بە بوونی ڕەچەڵەکی منداڵەکە بۆخۆی هەروەها دوای دانپێدانان پێویستە بەڵگەی سەلماندن هەبێت بۆ سەلماندنی ڕەچەڵەکی منداڵەکە کە سەرەتا بوونی شاهیدی بەرچاوی و کە ئاگاداری بوونی منداڵەکەن گرنگە کە بۆ دادگای بسەلمێنن داواکار منداڵی داوا لەسەرکراوە و لەخۆی و هاوسەری بووە بەڕێگای شەرعی و هاوسەرگیری و لەگەڵیان ژیابێت و بینیبێتیان و ناو و لەدایکبوون و ڕووخساری منداڵەکە بزانن و بیناسنەوە یان بوونی نوسراو و مستمسکاتی سەلماندن یان بوونی بەڵگینە “ قرائن “ وەک وێنە و ڤیدیۆ ی تۆمارکراوی منداڵەکەو باوکی .

دواتر لەسەردەمێکی وەک ئەمڕۆدا گەر ڕێگای تری پێشکەوتوو هەبوو بۆ سەلماندنی جیناتی منداڵەکە ئەوا پێویستە دادگا پەنای بۆ ببات وەک پشکنینى(DNA)،بەڵام بیرمان نەچێت لەیاسای باری کەسێتی لەبابەتی سەلماندنی ڕەچەڵەک دا بەیەک وشەش باسی DNA  نەکراوە و بەمەش نابێتە بەڵگەی تەواو گەر بەبەڵگەی تر وەک باسم کرد پاڵپشتی نەکرێت، چونکە بە بەڵگینە “ قرائن قضائی “ دادەندرێت بەپێی یاسای سەلماندن  بەپێی “ 104 “  کە ڕێگای بەدادوەر داوە بە سوود وەرگرتن لە وسائلی  پێشکەوتووی زانستی بۆ استنباطی قرائنی قضائی ..

چونکە بابەتی سەلاماندنی ڕەچەڵەک یەکێکە لەبابەتە گرنگ و هەستیارەکان پێویستە دادگا ڕەچاوی هەموو لایەنەکانی داواکە بکات لەهەمووی گرنگتر دانپێدانانی کەسی داوالێکراو واتە باوکی منداڵەکە و بوونی ڕەچەڵەکی منداڵەکەی بۆسەر خۆی رەت نەکاتەوە ..

7588 جار خوێندراوەتەوە