ماوەی بیست رۆژی ڕابردو ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بو بۆ خولی ئەمجارەی پەرلەمانی
کوردستان کە جێگای خۆیەتی هەڵوەستەیەک لەسەر
بانگەشەی کردار و بڕیار بکەین لە جێی بانگەشەی تەنها قسە و گوفتار.
بانگەشەکە دەرخەری بێ بەرنامەیی و بێ کارو پڕۆژەی هەندێک لایەن بو بۆ پەرلەمانی
داهاتو، نزمی ئاستی بانگەشەو خاڵی بونی لە باسکردنی دەستکەوتەکان لەچوار ساڵی ڕابردو
و لێدانەوەی قەوانی کۆن لەلایەک مایەی بێزاری خەڵک و لەلایەک سەلمێنەری ئەوە بو ئەو
حیزبانە جگە لەبەردەوامیدان بە سیاسەتی سی ساڵی ڕابرد و هیچی دیکەیان نەخستۆتە سەرباری
ئەو چوار ساڵەی ڕابرد و کە خەڵک "بە حساب" دەنگی پێدان تا بیکەنە دەستکەوت
بۆ بانگەشەی چوار ساڵی داهاتویان .
سواربونی شەپۆلێکی فەوزەوی و پڕکردنی شارەکان لە پۆستەراتی گرانبەها و خستنەکاری
دەیان کەناڵ و پەیج کە ئاستی قسە و بەرنامەکانیان لە گۆڤارە بۆ پێکەنینەکانی جاران
ئاست نزمتر بو ، ڕودان و گەورەکردن و ڕێکلامکردن بەکەسانێکی سۆشیال میدیا کە جگە لە
زیان بۆ خەڵک هیچی دیکەیان نەبوە نیشانەی ئیفلاسی بەرنامە و کار و دەستکەوت بو و بڕوابون
بو بەکارکردن لەسەر جوڵاندنی عەتفی خەڵک لە
بری عەقڵی خەڵک .
ئەمە لە لایەک !
لە لایەکی تر بانگەشەکە بۆ هەندێک هێزی خاوەن بنەما وەک "بزوتنەوەی گۆڕان"
کە لەڕابردودا خاوەن پرنسیب و نیشتمانی و ئەجێندای خۆماڵی و بەرنامەی پتەو و تۆکمە
بو، بوە هەوێنی بەخۆداچونەوە و داوای لێبوردن کردن و گەڕانەوە بۆ بەرنامە و سیاسەتە
ڕاستەکانی ساڵانی خەباتی ئۆپۆزسیۆن بونی کشانەوە لە حکومەتی سیاسی هەولێر و حکومەتی
خۆجێیی سلێمانی و بەڵێندان بە بەشدارینەکردنەوە و بونە ئۆپۆزسیۆن بون، کە ئەمەش بوە
مۆدێلێکی دیکەی نوێ لە بانگەشەو قسەی کرداری کە گۆڕان بۆ یەکەمجار داهێنەریەتی و لە
خۆیەوە کە حیزبی دەنگدەر و خەڵک بوە دەستیپێکرد.
کە گرنگە هەموان بە چاوی فکر و عەقڵ و لۆژیک لەم هەنگاوە گرنگانە بڕوانن و
بیکەنەوە بە سەرەتای نوێکردنەوە و بەهێزبونەوە و هەستانەوەی بەرەی خەڵک و شەقام و
لادەسەڵات ، کە بێشک ئەمەش بەدەنگ و پاڵپشتی ئەوان دێتە دیو بەرەو گەورەبون و جێدەست
دیاربون هەنگاوی پێدەنێت.
لە کاتێکدا لەماوەی دو هەڵبژاردنی داهات و دا هەندێک هێز تاقیکرانەوە کە نەک
نەبونە بەدیلی گۆڕان بەڵکو نەیانتوانی شوێن هەنگاوەکانیشی بکەون جگە لە لاساییکردنەوە
و وتنەوەی خیتابەکانی ئەو بەڵام بەجۆرێک وەک وتنی قسەی حەق بەڵام مەبەست لێی پوچەڵی
بێت "کلمە الحق یراد بها الباطل" وابو.
بۆیە ئیدی کاتی گەڕانەوەیە بۆ بزوتنەوە جەماوەرییە ڕاستەکە لەگەڵ دەنگدەرانی
کە بێسڵەمێنەوە داوای لێبوردنی لە هەڵەکان کرد و بە کردار گەڕایەوە سەر ڕێگا دروستەکە
و خۆشی بێبەرینەکرد لە بەرپرسیاریەتی و بە دەنگیش داوای پاڵپشتی دەنگدەرانی کرد.
138 جار خوێندراوەتەوە