تەنها خودی خۆی فکرو بیری نیشتمانی و نەتەوەیی
بو، خۆی یاخی بو لە واقع لەنەبونیش واقعی دەخوڵقاند، لەوپەڕی نائومێدی هیواو ئومێد
بو ، لەسەختی دا سەخت بو لەناسۆردا فریادڕەس، لە نسکۆدا داینەمۆ و لە نەماندا سەرەتا
و لە کۆتاییدا ڕاپەڕین.
مێژو نوس بو مێژوشی نەخشاند، گوڵچنی ڕێگا
و ڕێگا گوڵڕێژ بو ،دڕکی نەیار وبۆ یاریش گوڵ بو ، قەڵەمی خەبات و عەقڵی شۆڕش بو ، لەشەڕدا نەخشە
و هێرش و ورەو لە ئاشتی خۆی شنە با بو.
دەنگی دلێر و گەنجی بوێر بو لەناو پارتی
دا ، هاوڕێ و سەرکردە و برای ڕەنجدەران لەکۆمەڵەدا ، وەفاو خۆبوردو پەناو پشتگرتن
بەمشور و خەمخۆر لەیەکێتی دا ، لەبنیات نان دا هێزی نەبراوە و خۆ بەدورگر بو لە یەک
کوژی دا ، ڕێفۆرم و نوێخواز لە وەستاوی دا مۆمی گۆڕان بو لەرزە و هەژان بو لە گەندەڵی
دا.
بەجەستە ڕۆشتو زیندو لەناخا، ئەوەش نەیدیبێ
یان نەیناسیبێ هەر بۆی بەداخە ، ئەوەی پێی کرا زۆر لەزیاد کردی، ئەوەی پێی نەکرا بۆ
ئێمەی جێهێشت بەنەخشەڕێگا و لەسەختی و داخا.
ڕۆحت شاد
264 جار خوێندراوەتەوە