هەڵگرتنی چەک بۆ پارێزەران بۆتە شتێکی حەتمی

دوای ئەوەی چەندین جار پارێزەران هێرشیان کرایە سەر لە شوێنی کارو دەرەوەی کارەکانیان بەهۆی پیشەکەیانەوە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە بەمۆڵەتی فەرمی و سەندیکا و لایەنی پەیوەندیدار چەک هەڵبگفن بۆ بەرگری کردن لەخۆیان و شوێنی کارەکانیان.

 

ئاشکرایە لە وڵاتێکداین کەس و ناکەس باش و خراپ ئەوەی دەستی بەدەمی خۆی بگات خۆی بە و سەروو یاسا دەبینێت، لەسەر بچوککترین کەیس ئامادەن دەستیان بچێتە پارێزەران چونکە وەک کەسێکی مدنی هاتووچۆ و کاردەکەین و ئۆفیس و شوێنەکانیشمان ناپارێزرێت کەبەردەوام منبعی کێشەوگێرە و چەندان کەس و سروشتی جیاواز رۆۆی تێدەکات کە ئامادەن بۆ بچوکترین کەیس خراپترین کار بە پارێزەری لایەنی بەرامبەر بکەن.

 

بۆیە پێویستە سەندیکای پارێزەران بەفەرمی مامەڵەی هەڵگرتنی چەک بۆپارێزەران بکات و هەڵگرتنی چەک بۆ پارێزگاری و بەرگری کردن لەخۆ بکاتە مەرجی نوێکردنەوەی پێناسی پارێزەرایەتی وەک چۆن لەسەر پێناسەکە نوسراوە “ ئەم پارێزەرە پارێزبەندی یاسایی هەیە “ ئاواش بنوسرێت ئەم پارێزەرە “ مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکی هەیە بەژمارە و سیفەتی چەکەکەوە “

 

تا لەکاتی هەر ڕووداو و هێرشێک دا پارێزەران بتوانن لانیکەم مەترسی لەخۆیان دوور بخەنەوە و ڕووبەڕووی ئەو لێدان و سوکایەتی کردنە نەبنەوە کە بەرامبەر هاوپیشەمان “ محمد یابە سۆفی “ و هاوپیشەکانی ترمان ئەنجام دراوە.

132 جار خوێندراوەتەوە