ئەنجومەنی دادوەری هەرێم بەپێی بڕیاری ژمارە “
87 “ لە “ 20/12/2022 “ دا کە وێنەکەیم بۆ داناون بڕیاری داوە بە “ خۆبەدورگرتنی
دادوەران” لە لێدوان و کۆمێنت لەسەرپرس و بابەتە جیاجیاکان کە تیایدا هاتوە بەشێک
لەبەڕێزان دادوەران پەیوەندییەکی فراوانیان دروست کردوە و هەڵدەستن بەبڵاوکردنەوەی
وێنەی خۆیان کە بەشێوەیەک دەردەکەون لەگەڵ هەیبەت و شکۆی پیشەکەیان ناگونجێت، بۆ
پاراستنی ناو و هەیبەت و شکۆی بەڕێزان دادوەران بەکۆی دەنگی ئامادەبوان بڕیاردرا بەخۆدورگرتن
لەبابەتەکانی سەرەوە بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر“
ئەمە ئەو بڕیارەیە کە تیایدا ڕێگا لە دادوەرانی
بەڕێز دەگرێت لەمافی بڵاوکردنەوە و دەربڕینی ڕاوبۆچونیان سەبارەت بەپرسە جیاجیاکان
و تەنانەت کۆمێنت نوسین و بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆشیان.
▪️بەڵام دوای خوێندنەوەی ئەم بڕیارە چەند
پرسیارێک دێتەپێش :
1-ئایا ئەنجومەنی دادوەری پاڵپشت بەدەقی چ یاسایەک ئەم بڕیارەی داوە؟ چونکە بەپێی یاسای دەسەڵاتی دادوەری هەرێم ژمارە “ 23 “ ساڵی “ 2007 “ بەپایی ماددە “ سی و چوارەم/ دوەم “ ئەنجومەن لێکۆڵینەوە لە ڕەوشت و تواناو سەربەخۆی دادوەری دەکات و ماددە “ پەنجاو دو / یەکەم / 1 “ تەنها باس لە پاراستنی شکۆ و دەستپاکی و دورکەوتنەوە لەوانەی گومان دروست دەکەن دەکات، جگە لەو دو ماددەیە هیچ دەقێکی تر باسی تقییدکردنی ئازادی یە کەسی یەکان ناکات و دەپرسین ئایا بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و سودگەیاندن بەخێزانی دادوەری و هاوڵاتیان دەچێتە بابی ئەو دو ماددەیەوە؟ تا ڕێگری لێبکرێت؟
2-بەپێی دەستوری عێراقی ماددەکانی “ 16 و 38 “ و ئازادی بڵاوکردنەوە بەهەمو هۆیەکانیەوە کێکە لە مافە پارێزراوەکان ئایا ئەم بڕیارە پێچەوانەی دەستور نییە؟
3-دەپرسین دروستکردنی پەیوەندی فراوان واتە چی؟ ئەگەر مەبەست پەیوەندی ناسیاوی و کۆمەڵایەتی بێت بەبێ تۆڕی کۆمەڵایەتیش دروست نابێت؟ ، گەر مەبەست “ دور لەمقامی دادوەرانی بەڕێز “ پەیوەندی تر و ژێربەژێر بێت ڕێگای تر نییە بۆ دروستبونی ئەو پەیوەندی یانە؟
4-ئایا دادوەرانیش وەک هەر تاکێکی تر حەزو خولیا و توانایان نییە ؟ پێویستیان بەژیان پشو و کات بەسەربردن و ونوسین و پەیوەندی کۆمەڵایەتی و گرتنی وێنەودەرچون و پەخشکردنی نیە لەگەڵ هاوڕێ و ئازیزانی ؟ لە کاتێکدا دادوەران دەبێت لەکەشێکی گونجاودابن تا بتوانن بەئارامی بڕیاربدەن ئایا خولیای نوسین و سودگەیاندن و بابەت و هۆشیاری یاسایی بەدادوەران و پارێزەران و خەڵک هەرچەند ماندوبون و دراسە و هیلاکی دەوێت گەر خولیاو حەز و توانایەک بێت و خودی دادوەرەکەش چێژی لێ ببینێ پێویست نییە؟
5-وڵاتێکی وەکو ئەمریکا کە لەڕوی دادپەروەری و قضاء وە لەترۆپکدایە و سەربەخۆیی دادوەری وێنەی نیە دادوەران دوای دادبینی و دادگا ژیانی کەسی و تایبەتی خۆیان دەژین و تەنانەت لەگەڵ پارێزەران و خێزانی دادوەری دەچنە ژوری یەکتر و ماڵی یەکتر و و هاوڕێ و نزیکی یەکن بێ ئەوەی کاریگەری لەسەر پیشەکیان هەبێت ئایا سیستمی دادوەری ئێمە بۆ ئەمانە منع دەکات ئایا ئێمە لە ئەمریکا پێشکەوتوترین لەو لایەنەوە؟
136 جار خوێندراوەتەوە