ئایا بە کشانەوەی دادوەرێکی کورد کارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەوەستێت!؟

بەپێی ماددەی (3 / یەکەم / ب) لە یاسای دادگای فیدڕاڵی ژمارە (30) ساڵی (2005)ی هەموارکراو، چوار دادوەری یەدەگ بۆ دادگاکە دادەندرێت کە لە حاڵەتی کشانەوە و چۆڵ بونی شوێن یان بەشدارینەکردنی هەر دادوەرێک بۆ دانیشتنەکانی دادگا بەو دادوەرە یەدەگانە شوێنێ ئەو دادوەرە پڕ دەکرێتەوە.

کە ئەمە خۆی لە خۆی دا بەو جۆرە نەبوو بەڵکو لە ساڵی (2021) بە یاسای ژمارە (5) ئەم گۆڕانکاریە لە ماددە (3)ی یاساکە کرا و ئەندامانی یەدەگ داندران، وە ئەم گۆڕانکارییەش لە یاساکەدا تیایدا ئامانج لێی سوتاندنی ئەو کارتی فشارە بوو کە لە ڕابردوودا دادوەرانی کورد بەکاریان دەهێناو بەشداری دانیشتنەکانی دادگایان نەدەکرد تا نیصابی یاسایی تەواو نەبێت و دادگاکە پێکنەیەت لە پرسە نەتەوایەتییەکاندا.

وە ڕەنگە بپرسن دادگاکە بەپێی ماددە (5) لە یاساکە پێک نایەت تا هەموو ئەندامەکان ئامادەی دانیشتنی دادگا نەبن کە هەشت ئەندامن؟، بەڵێ ئەمە ڕاستە بەڵام کاتێک ئەندامی یەدەگ هەبێت بۆ دادگاکە ئامادە نەبون و کشانەوە و دەستلەکارکێشانەوەی هیچ دادوەرێک کاریگەری ناکات و بە دادوەرانی یەدەگ شوێنی ئەندامەکە پڕ دەکرێتەوە.

وە ئێستاش کشانەوەی هەردوو دادوەرە کوردەکەی کورد نەک تەنها یەک دانەشیان! کاریگەری لەسەر کارکردن و پێکهاتنی دادگاکە و کارەکانی نیە و کارتێکی فشاری سوتاو بەکاردەهێنرێت و شوێنیان بە یەدەگەکان پڕ دەکرێتەوە.

308 جار خوێندراوەتەوە