لێدوانێکی ئەردۆغان بەهای لیرە زیاتر دادەبەزێنێت

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 01/12/2021
ئابوری
+
-

دوای لێدوانێکی ئەردۆغان لەسەر رەوشی ئابوری وڵاتەکەی، لیرە نزمترین ئاستی خۆی خۆی تۆمارکرد.

 

 
رەجەب تەیب ئەردۆغا سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی رابردوو لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، ئاستی سودی بانکی و هەڵاوسان کەمدەکەنەوە، لەدوای ئەو لێدوانەش؛ دۆلاری ئەمەریکی بەرزترین ئاستی لەبەرامبەر لیرەی تورکیدا تۆمارکرد.

 

دوای ئەو لێدوانەی سەرۆک کۆماری تورکیا، هەر شەوی رابردوو دۆلاری ئەمەریکی بەرزترین ئاستی بەرامبەر لیرە تۆمارکرد بە جۆرێک، یەک دۆلار بەرزبووەوە بۆ (13) لیرە و 85 قروشی تورکی.

 

بەهۆی سیاسیەتە هەڵەکانی حکومەتی تورکیاوە بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبواری ئابوریدا، دراوی ئەو وڵاتە رۆژ بە رۆژ زیاتر بەهاکەی لەدەست دەدات.


4059 جار خوێندراوەتەوە