وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان
رایدەگەیەنێت؛ لەسەر دەوامکردنى مامۆستایان هەر پەیج و ئەکاونت و گروپێک لە سۆشیاڵ
میدیا بێڕێزى بە مامۆستایان و بەڕێوەبەرى قوتابخانەکان
بکات، دەدرێتە دادگا، جەختیش دەکاتەوە کە ئەگەر ئەو کەسانەى "بێڕێزى"
دەکەن مامۆستا بن پلەکانیان لێ وەردەگیرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
سامان سیوەیلى،
وتەبێژى وەزارەتى پەروەردە بڵاویکردوەتەوە؛ ماوەیەکە
چەند (ئەکاونت ) و (پەیج ) و (گروپ )ێک لە سۆشیال میدیا، کەوتونەتە بێرێزیکردن و
سوکایەتی و هەڕەشە لە چەندین بەڕێوەبەری قوتابخانە لە پارێزگای سلێمانی کە دەستیان
بە دەوامکردن کردوەتەوە.
دەڵێت: وەزارەتی پەروەردە بەفەرمی دەزگای ئاسایشی
کوردستانی لەو هەڕەشە و تەشهیرکردن و بێڕێزیکردنە ئاگادارکردوەتەوە و رایگەیاندوە
کە سکاڵای یاسایمان هەیە وەک وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەمانەوێت
روبەڕوی دادگایان بکەینەوە.
هەروەک جەخت دەکەنەوە؛ قبوڵ ناکەن بەڕێوەبەر و
مامۆستایان بیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن و سوکایەتیان پێبکرێت، پاش ئەوەشی دەرکەوت
هەر یەک لەوانە و ئەدمینی ئەو گروپانە پلەی مامۆستایەتییان هەبوە ئەو پلەیان بە بریارێکی
فەرمی لێوەردەگرینەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆى بایکۆتى مامۆستایانەوە، تا ئێستا خوێندن لە
بەشێکى زۆرى ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان دەستپان پێنەکردوەتەوە و
مامۆستایان داواى موچەکانیان دەکەن و وانەبێژانیش دامەزراندن.
237 جار خوێندراوەتەوە