وەزارەتى دارایی عێراق
راگەیەنراوێکى لەبارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم و ناکۆکییەکانى لەگەڵ حکومەتى هەرێمى
کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت: تەواوى موچەى فەرمانبەرانمان ناردوە سەربارى ئەوەى
حکومەتى هەرێم پابەندى بڕیارەکان نەبوە و داهاتى نانەوتى رادەست نەکردوە و تەوتینى
موچەى نەکردوە، دەشڵێت: ئەوان بەرپرس نین لە دابەشکردنى موچە لەکاتى خۆیدا.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتەکە لە
راگەیەنراوەکەیدا دەڵێت: بە بەندەکانى بودجەى فیدراڵى ژمارە 13ـى ساڵى 2023ـوە
پابەندن و دڵنیادەبنەوە لەوەى دادپەروەریی لەنێوان تەواوى گەلى عێراق لە ناردنى
شایستەکانیان پەیڕەو دەکەن.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە
کە پابەندى بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى بون و تەواوى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى
کوردستانیان ناردوە، لەگەڵ ئەوەى هەرێمى کوردستان پابەند نەبوە بە ناردنى داهاتە
نانەوتییەکان.
جەختکراوەتەوە کە
وەزارەتى دارایی فیدراڵ، مانگانە پارە بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێت، بەڵام هەرێم
پابەند نییە بە دابەشکردنییەوە، هەربۆیە ئەوان بەرپرسیارێتى دواکەوتنى موچەى
فەرمانبەرانى هەرێمیان لە ئەستۆ نییە.
دەشڵێت: دواکەوتنى
موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بەهۆى ناپابەندى حکومەتى هەرێمەوەیە بە بڕیارەکانى
دادگاى فیدراڵى و ئەنجامدانى تەوتینى موچەکانیان.
203 جار خوێندراوەتەوە