سودەکانى پیادەڕەویی زیاترن لەوەى تۆ دەیانزانیت

KNN : Kurdish News Network
08:33 - 20/07/2024
تەندروستی
+
-

پزیشکان و پسپۆرانى بوارى تەندروستى گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەى کە رۆژانە بەپێ رۆیشتن سودێکى زۆرى بۆسەر تەندروستى مرۆڤ دروست دەکات و پێویستە هەر کەسێک هەفتانە چوار رۆژ پیادەڕەوى بکات.

 

 

تەندروستی:KNNC

 

د.داهات حەوێزی پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە و غودە چەند سودێکی گرنگی پیادەڕەویی باسدەکات و دەشڵێت: بۆ ئەوەی بەپێ ڕۆیشتن سودی هەبێت پێویستە بەشێوەیەکی رێکخراو و بەردەوام بێت واتە بە لایەنی کەمەوە چوار رۆژ لە هەفتەیەکدا و نیو کاتژمێر لە رۆژێکدا، 10 هەزار هەنگاو بێت.

 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆیشتنی خێرا بەشێوەیەک کە لێدانی دڵ خێرا بێت و هەناسەتوندی و هیلاک بون و ئارەقە کردنەوەی لەگەڵدا بێت بەسودترە بۆ تەندروستی.

 


سودە تەندروستییەکانی رۆیشتن بەپێ:


- کێش دابەزاندن و هێشتنەوەی کێشی ئاسایی لەش

- بەهێزکردنی ماسولکە و ئێسک و جومگەکان

- باشترکردنی فرمانی سییەکان و هەناسەدان

- بەهێزکردنی بەرگری و کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بە نەخۆشیەکان

- کەمکردنەوەی فشاری خوێن و شەکرە و چەوری خوێن

- بەهێزکردنی دڵ و کرانەوەی خۆینبەرە تاجییەکان و کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشك

- تەمەندرێژی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی پیربون

- باشترکردنی بیرەوەری و کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بە نەخۆشی لەبیرچونەوە( ئەلزەهایمەر)

- باشتکردنی میزاج و کەمکردنەوەی سترێس و دڵەڕاوکێ و باش کردنی خەو

- چالاکردنی پرۆسەی هەرسی خواردن و کەمکردنەوەی ناڕەحەتییەکانی گرژبونی قۆڵۆن

- کەمکردنەوەی سەرئێشە و رێگەگرتن لە شەقیقە

- کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و مەمک و پرۆستات و پەنکریاس

2621 جار خوێندراوەتەوە