ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایدەكات؛ بەمەبەستی
بەدواداچون بۆ ده‌ستكاریكردنی خشته‌ی بودجه‌ی ساڵەكانی (2024 و 2025) كه له‌لایه‌ن
حكومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان نێردراوه، واژۆیان
كۆكردۆته‌وه بۆئه‌وه‌ی بڕگه‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه زیاد بكرێت.
هەواڵ: (KNNC)
محه‌مه‌د زیادی ئه‌ندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: ئەنجومەنی وەزیران
نوسراوێكی ئاڕاستەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
كردوە و كە تیایدا هاتوە؛ خشتەكانی بودجه كه له‌لایه‌ن ئەندامانەوە ده‌نگی له‌سه‌ردراوه، جیاوازه له ئەو خشتانه‌ی كه حكومەت بۆ
ئەنجومەنی نوێنەرانی ناردوە، بۆیە نوسراوەكە كه‌شێكی سه‌رلێشێواوی له‌نێوان ئەنجومەنی
نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیران دروستكردوه.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و
پرسه ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق واژۆیان كۆكردوەتەوە بڕگه‌یه‌ك بۆ
كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان زیاد بكرێت، بۆ ئەوەی بەدواداچون بۆ ناكۆكی نێوان په‌رله‌مان
و حكومه‌ت سه‌باره‌ت به خشته‌كان بكرێت.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نوسراوێكی لەسەر هەبونی جیاوازی بنەڕەتی
لەنێوان ئەو خشتانەی لەلایەن حكومەتەوە بۆ پەرلەمان نێردراون لەگەڵ ئەو خشتانەی
دەنگی لەسەر دراوە، ناردوە و داوایكردو كە لێكۆڵینه‌وه له‌و ده‌ستكاریی كردنە بكرێت.
302 جار خوێندراوەتەوە