لە هەمو ماڵێكدا هەیە... یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش

KNN : Kurdish News Network
03:20 - 01/08/2024
تەندروستی
+
-

بۆ دابەزاندنی كێشی لەش دەتوانرێت سود لە ژەمی رۆژانەی سرکەی سێو ببینت، بەجۆرێك كە ئەنجامەكەی سەرسوڕهێنەرە و لەتوانایدایە بە سێ مانگدا هەشت كیلۆگرام كێشی لەش كەمبكاتەوە.



هەواڵ: (KNNC)



دكتۆر رۆنی ئەبو خەلیل، لە زانکۆی رۆحی قودس لە لوبنان رایگەیاندوە: بۆ باشتركردنی پڕۆسەی هەرسكردن و گۆڕانكاری دروستكردن لە ئەو ماددە خۆراكانەی كە رۆژانە بەكاردەهێنرێن،  سرکەی سێو سودی زۆری هەیە، بەتایبەتی بۆ ئەوە خواردەمەنییانەی كە یەپوەندیان بە قەڵەوبونەوە هەیە.



وتیشی: توێژینەوە نوێكان جەختیانكردوەتەوە سركەی سێو بەشدارییكەی كاریگەری لەسەر پڕۆسەی هەرسكردن هەیە و یارمەتی شیكردنەوە و تواندنەوەی چەورییەكان دەدات، بۆیە زاناكان پێشنیاریان بۆ ئەو كەسانە كردوە كە بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن رۆژانە لەگەڵ ژەمەكانیاندا سرکەی سێو بخۆنەوە.



رونیكردەوە، توێژینەوەكە لەسەر ژمارەیەك خۆبەخش تاقیكراوەتەوە كە ئەوکەسانەی رۆژانە  ژەمێک سرکەی سێو دەخۆنەوە لە ماوەی سێ مانگدا هەشت كیلۆگرام کێشی لەشیان دابەزاندوە، هەروەها كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەکر و کۆلیسترۆڵی خوێنیان.



دكتۆر رۆنی ئەبو خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، سەرباری ئەو سودانە، سركەی سێو ژماریەك سودی دیكەی هەیە لەوانە دژە بەكتریا، یارمەتی پرۆسەی هەرسكردندەدات، لەكاتی توشبون بە پەتای هەڵامەت رێگری لە گیرانی لوت دەكات، سودی بۆ تەندروستی قژ و پێست هەیە و ددانەكان لە زەردبون دەپارێزێت.



بەپێی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، زیاتر لە ملیارێک کەس لە سەرانسەری جیهان بەدەست كێشەی قەڵەویەوە دەناڵێنن، قەڵەوی پەیوەستە بە کۆمەڵێک نەخۆشی مەترسیدار لەوانە دڵ، جەڵتەی مێشک، شەکرە و جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە.

287 جار خوێندراوەتەوە