پسپۆڕانی بواری خۆراك توێژینەوەیەكی نوێیان لەسەر
خەیار كردوە كە سودێكی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە و رێنمایی ئەو كەسانە دەكەن كە
ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا زۆرە خەیار بخۆن.
تەندروستی: (KNNC)
توێژینەوە نوێیەكان ئاشكرایان كردوە، بەهۆی ئەوی
خەیار بڕیكی زۆر ڤیتامین و كانزا جۆبەجۆرەكانی تێدایە، بەیەكێك لەو سەوزانە دادەنرێت
كە بۆ ئەنجامدانی كاروچالاكییەكانی، لەش پێویستی پێیەتی.
ئەوەیان رونكردوەتەوە؛ خەیار رێژەیەکی بەرزی لە
دژە ئۆکسانەكان لەنێویاندا (فلاڤۆنۆید) كە ئەوەش یارمەتی بەهێزکردنی ماسولکەکانی دڵ
دەدەن و لە نەخۆشییەکانی دڵ دەپارێزن، هەروەها دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم کە یارمەتی ڕێکخستنی
لێدانی دڵ و پەستانی خوێن دەدات.
توێژینەوەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، خەیار سەرچاوەیەکی
ریشاڵی خۆراکییە، کە ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا کەم دەکاتەوە، بەمەش ئەگەری
توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.
سودەکانی دیكەی خواردنی خەیار:
1- شێدارکردنی لەش، چونکە بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە
2- خەیار ڤیتامین (K)ـی تێدایە کە پێویستە بۆ تەندروستی ئێسک
3- بەهۆی كەمی کالۆرییەوە، یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشى لەش
4- کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بە شێرپەنجە
5- بڕیكی زۆر لە هەردو ڤیتامینی (A - C)ـی تێدایە كە سود كە بەسودە بۆ تەندروستی پێست
313 جار خوێندراوەتەوە