مردن بە پێوەدانی مێشولە
تەنگی بە بەڕازیل هەڵچنیوە و تەندروستی وڵاتەکەش رایگەیاند؛ لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە
تا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتیی بەهۆی پێوەدانی مێشولەوە گیانیان لەدەستداوە.
تەندروستى:KNNC
وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل لە نوێترین ئاماردا کە بڵاویکردوەتەوە ئاشکرایکردوە؛ لە یەکەم رۆژی ساڵی 2024ـەوە تا ئێستا پێنج
هەزار و هەشت کەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە کە هۆکارەکەی پێوەدانی مێشولە بوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی تەندروستی بەڕازیل، جگە لەو ژمارە گیانلەدەستدانە دوو هەزار و 137 حاڵەتی مردنی تر تۆمارکراون بەهۆی نەخۆشییەوە و گومانی هەمان نەخۆشی لێ دەکرێت، بەڵام
تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە کە بەهۆی پێوەدانی مێشولەوە بوە یاخود نا.
زۆرترین حاڵەتەکانی
توشبون و مردن لە شارەکانی ساوپاولۆ، میناس
گێرایس و پارانا کە لە شارە قەرەباڵغەکانی وڵاتەکەن تۆمار کراوە.
ئەو نەخۆشییەى کە
کەسەکە توشى هەوکردن دەکات نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە بە (break-bone fever) ناسراوە بەهۆی پێوەدانی مێشولەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.
لە دیارترین نیشانەکانی
ئەم ڤایرۆسە بریتین لە تای توند کە بە تای ئێسک شکێن ناسراوە، سەرئێشەی توند،
ماندوێتی، سکچون و رشانەوە، ئازاری پشت چاو و ئازاری ماسولکەکان.
167 جار خوێندراوەتەوە