"پێنج تۆمەتباری هێرشەكەی سەر عەین ئەسەد دەستگیركران"

KNN : Kurdish News Network
05:31 - 08/08/2024
عێراق
+
-

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری هێرشەکەی سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، راگەیاند.


هەواڵ: (KNNC)


شانەی ئەمنی عێراق بڵاویكردوە؛ دوای هێرشكردنەسەر بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، بە رێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش بۆ بەدواداچون و دۆزینەوەی تۆمەتباران پێكهێنرا، بەپشت بەستن بە وتەی شایەتحاڵەكان توانرا لە ماوەیەكی كورتدا پێنج لە تۆمەتباران دەستگیربكرێن.


راشیگەیاندوە: لە هێرشەكەی سەر بنكەی عەین ئەسەد كە سەربازانی ئەمەركی و راوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعشی تێدایە، حەوت كەس برینداربون كە دوان لە برییندارەكان بەڵێندەرن.



شانەی ئەمنی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەفەرمانی دسەڵاتی دادوەری پێنج تۆمەتبارەكە، كەبەشداربون لە هێرش كردنە سەر بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار دەستگیركراون و روبەڕوی یاسا دەكرێنەوە.

147 جار خوێندراوەتەوە