ئەم خۆراکانە کۆلیسترۆڵیان بەرزە... لێیان دوربکەوەرەوە

KNN : Kurdish News Network
08:48 - 09/08/2024
تەندروستی
+
-

کۆلیسترۆڵ تەنها لە بەرهەمە ئاژەڵییەکاندا هەیە، بۆیە میوە و سەوزە و دانەوێڵە بە هیچ شێوەیەک کۆلیسترۆڵیان تێدا نییە، هەروەها باشترە گرنگی بە جۆری ئەو خۆراکانە بدرێت کە بێ کۆلیسترۆڵن لە خۆراکی ڕۆژانەدا بۆ پاراستنی ئاستی تەندروست لە کۆلیسترۆڵ لەناو جەستەدا.

 

تەندروستی:KNNC

 

ئاماژە بە هەندێک لەو خۆراکانە دەکەین کە ڕێژەی کۆلیسترۆڵیان زۆر کەمە یان بەشدارن لە دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا:

 

سەوزە و میوە: ئەو خۆراکانەن کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان و چەندین پێکهاتەی روەکی، کە یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی تەندروستی لەش و کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بە چەندین نەخۆشی، هەروەها دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵی خۆراکی و دەکرێت هەندێک جۆری ڕیشاڵ ڕۆڵیان هەبێت لە کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ وەک پەتاتەی شیرین، باینجان، بامیە، برۆکلی، سێو و شوتی.

 

گوێز: چەورییە تەندروستەکانی تێدایە، هەروەها رێژەیەکی کەمی چەوری تێرەکانی تێدایە، ئەمەش دەکرێت بەشداربێت لە پاراستنی ئاستی کۆلیسترۆڵی تەندروست، جگە لەوەش ریشاڵی خۆراکی تێدایە، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مژینی کۆلیسترۆڵ،هەروەها پرۆتین و ڤیتامین E. مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، ستیرۆلی سروشتی و ماددە خۆراکییە ڕووەکییەکانی تێدایە، کە تەندروستی جەستە بەرز دەکەنەوە.

 

شۆفان و جۆ: دەوڵەمەندن بە ریشاڵی خۆراکی، بەتایبەتی بیتا گلوکان خواردنی یەکسانە بە سێ گرام لەم جۆرە ڕیشاڵە لە خۆراکدا؛ دەکرێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ، چونکە مادەیەکی ژەلاتینی لەناو ڕیخۆڵەدا دروست دەکات، کە لەگەڵ ترشە زەرداوەکاندا دەبەسترێتەوە و کۆلیسترۆڵ دەگوازنەوە، بەمەش هەڵمژینی کۆلیسترۆڵ و چوونە ناو خوێن کەمدەکاتەوە.

 

زەیتی زەیتون: باشترە لەبری جۆرەکانی تری زەیت بەکاربهێنرێت و دەتوانرێت سەوزەی پێی بکوڵێنرێت، هەروەها دەتوانرێت لەگەڵ سرکە بۆ ژەمی زەڵاتە زیاد بکرێت، دەتوانرێت وەک جێگرەوە بەکاربهێنرێت بۆ کەرە لە کاتی کوڵاندنی گۆشت، یان لەگەڵ نان دەخورێت.

 

پاقلەمەنی: خۆراکێکی دەوڵەمەندە بە یشاڵی خۆراکی تواوە لە ئاودا، لەش پێویستی بە کاتێکی زیاترە بۆ هەرسکردنی، ئەمەش هەستی تێربون بۆ ماوەیەکی درێژتر بەرز دەکاتەوە لەبەر ئەم هۆکارە بە یەکێک لە خۆراکە گونجاوەکان دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن، جگە لەوەی دەتوانرێت دانەوێڵە بە چەندین شێوە و جۆراوجۆر ئامادە بکرێت و لە جۆرەکانی پاقلەمەنی؛ نیسک، فاسۆلیا، نۆک و فاسۆلیای تەڕ.

 

ئەو خۆراکانەی کە کۆلیسترۆڵیان بەرزە

 

 
ئەو خۆراکانەی لە سەرچاوەی ئاژەڵەوە وەرگیراون: هەندێک لە خۆراکەکانی سەرچاوە ئاژەڵییەکان چەوری تێریان تێدایە، هەروەها دەکرێت هەندێکیان کۆلیسترۆڵیان تێدابێت، لەوانە:

 

شیری پڕ چەوری و بەرهەمە شیرەمەنیەکان، وەک شیری تەواو، پەنیر، ماستی تەواو و کرێم.

 

چەوری ئاژەڵ وەک کەرە و زەیتی ئاژەڵی، لە چەوری ئاژەڵ دروست دەکرێت.

 

گۆشتی چەوری زۆر و گۆشتی پرۆسێس کراو، وەک سۆسیس و ئەوانی تر.

 

خواردنە سورکراوەکان: وەک گۆشت یان دارەکانی پەنیری سورکراوە، بڕێکی زۆر کۆلیسترۆڵیان تێدایە، هەروەها باشتر وایە تا دەتوانیت لێیان دوور بکەویتەوە، چونکە کالۆری زۆریان تێدایە.

 

شیرینی: وەک کێک و کاپ کیک و ئایسکرێم و شیرینی تر کە کۆلیسترۆڵیان تێدایە بە ڕێژەیەکی زۆر، هەروەها شەکر و چەوری ناتەندروستی زیادکراویان تێدایە، جگە لە کالۆری، بۆیە خواردنیان بە ڕێژەیەکی زۆر دەکرێت کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی لەش هەبێت.

1908 جار خوێندراوەتەوە