لەبۆردومانێكی ئیسرائیل
بۆ سەر خوێندگەیەك لە غەززە نزیکەى 100 كەس كوژران و سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت:
بنكەی سەربازیی حەماس لەناو خوێندگەکەدا بوە، بۆیە بۆردومانیان کردوە.
هەواڵ:KNNC
بەرگریی شارستانیی غەززە
بڵاویكردەوە: ئیسرائیل سێ موشەكی ئاراستەی خوێندنگەی تابعین كردوە، لە ناوەڕاستی غەززە
كە ئاوارەكانی تێدا بوە و بەهۆیەوە نزیکەی 100 كەس كوژراون و دەیان كەسی
تریش برینداربون و تیمەكانیان سەرقاڵی دەرهێنانەوەی تەرمی قوربانییان
و ڕزگاركردنی بریندارەكانن.
لای خۆیشییەوە، سوپای
ئیسرائیل بڵاویكردەوە: لەسەر زانیاریی هەواڵگری، فڕۆكە جەنگییەكان بۆردومانی بارەگایەكی
سەركردایەتی سەربازیی حەماسیان لەناو خوێندنگەی تابعین لە غەززە
دروستكردوە، ئەو بنكەیە بەكارهێنراوە بۆ خۆشاردنەوە و پلاندانان بۆ هێرشكردنەسەر
سوپا و دەوڵەتی ئیسرائیل.
بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستیی
فەڵەستین، تا ئێستا 39 هەزار و 699 هاوڵاتی بەهۆی هێرشەکانى ئیسرائیلەوە
کوژراون و 91 هەزار و 398 کەسی تریش برینداربون.
90 جار خوێندراوەتەوە