وەزیری روبەڕوبونەوەی گەندەڵی بەریتانیا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستیلەکارکێشایەوە

KNN : Kurdish News Network
11:52 - 15/01/2025
جیهان
+
-

دوای ئەوەی تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی روبەڕوکرایەوە، ئەمڕۆ وەزیری روبەڕوبونەوەی گەندەڵی بەریتانیا دەستیلەکارکێشایەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە تولیپ سدیق وەزیری روبەڕوبونەوەی گەندەڵی وڵاتەکە، دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی راگەیاند، دوای ئەوەی تۆمەتی گەندەڵی لەسەر ئەنجامدانی مامەڵەیەکی خانوبەرە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی لەسەرکارلادراوی بەنگلادیش روبەڕوکرایەوە.

 

لەنامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا کە ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیای کردوە، تولیپ سدیق ئاماژەی بەوەکردوە، "یاسای وەزارەتەکەی پێشێل نەکردوە، بەڵام رەنگە رێگری لەکارەکانی بۆ دروستبکرێت".

 

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردوە، وەزیرە بەریتانییەکە و خێزانەکەی لە لەندەن ماڵ و موڵیكی زۆریان بەدەستهێناوە، ئەوەش فشار و لێکۆڵینەوەکانی لەسەر تولیپ زیادکرد.


102 جار خوێندراوەتەوە