کۆمپانیای مێتا، بەنیازە سێ هەزار و 600
کارمەند لە کارەکانیان دوربخاتەوە و کەسانی نوێ بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکانیان دابمەزرێنێت.
هەواڵ:KNNC
پێگەی بلومبێرگ
بڵاویکردوەتەوە، کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی
(فەیسبوک، واتسئەپ، ئینستاگرام) دەکات، بەنیازە 5%ـی کارمەندەکانی کە دەکاتە سێ هەزار و 600 کارمەند کە لە
"لاوازترین" کارمەندەکانن، لەکارەکانیان دوربخاتەوە و کەسانی نوێ بۆ
پڕکردنەوەی پۆستەکانیان دابمەزرێنێت.
لە ئێستادا کۆمپانیای
مێتا، نزیکەی 72 هەزار کەسی دامەزراندوە وەک ئامادەکارییەک بۆ دورخستنەوەی سێ
هەزار و 600 کارمەند.
مارک زوکەربێرگ،
خاوەنی کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمجارە دەیانەوێت دڵنیابن لەوەی ئەو
کەسانەی بۆ کار وەریدەگرن بەهرەمەندن و ئەدای کارکردنیان باشە.
ئەو هەنگاوەی مێتا، بەشێکە لە زنجیرەیەک ڕێوشوێنی
پەیوست بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ و ئیلۆن مەسک.
مێتا لە سەردەمی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەشەیەکی
بەرفراوانی بەخۆیەوە بینی، بەڵام دواتر نزیکەی 20 هەزار هەلی کاری کەمکردەوە،
لەساڵی 2023ـدا زوکەربێرگ "ساڵێکی کارایی" بۆ کۆمپانیاکە راگەیاند و
دوای ئەو کەمکردنەوەیە قازانجی کۆمپانیاکە زیادی کرد.
40 جار خوێندراوەتەوە