بایدن: ترەمپ مایەی مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا

KNN : Kurdish News Network
09:00 - 11/08/2024
جیهان
+
-

سەرۆکی ئەمریکا لەدیدارێکی تەلەڤیزیۆنیدا دۆناڵد ترەمپ بە مایەی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا ناودەبات

هەواڵ:KNNC

جۆ بایدن لەو دیدارەیدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس رایگەیاند:  با هەمووان قسەکانی ئەویان بەبیر بێتەوە کاتێک دۆناڵد ترەمپ سەردەکەوێت بابزانن چی ڕوودەدات،  چونکە ترەمپ مایەی مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا .

 

لەبەشێکی تری قسەکانیدا سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەوان لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژووییدان و دیموکراسیەتیش کلیلە و جەختیشیکردەوە کە بەهۆی ڕەوشی تەندروستییەوە لەرۆژی دیبەیتەکەی لەگەڵ ترەمپی رکابەریدا نەیتوانیوە وەک پێویست بێت  چونکە نەخۆش بوە.

 

ئەو دیدارە تەلەڤیزیۆنیەی بایدن یەکەمین دەرکەوتنێتی دوای ئەوەی لە رۆژی 21ی تەموزی رابردو کشانەوەی خۆی لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی راگەیاند و پشتیوانیکردنی خۆی بۆ کامالا هاریسی جێگری وەک کاندیدی دیموکراتەکان دەربڕی.

84 جار خوێندراوەتەوە