پێش گەشتەکەى بۆ
رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لەڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە هۆشداریدایە
سودانى بۆ پاراستنى هێزەکانیان لە هەر هێرشێک.
هەواڵ:KNNC
بەپێێ راگەیەنراوێکى
وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانى و ئەنتۆنى بلینکن،
وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لەڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە گفتوگۆیەکیان ئەنجامدا و لەو
پەیوەندییەدا بەدیهێنانى ئارامى و
سەقامگیریی لە ناوچەکە و گرنگیی رێگریکردن لە زیادبونى گرژییەکان تاوتوێ کراون.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە
کە ئەنتۆنى بلینکن هۆشداریداوەتە سودانى بۆ پاراستنى راوێژکارانى هاوپەیمانان و
هێزەکانیان لە هەر هێرشێک و جەختى لە پاراستنیان کردوەتەوە.
لە بەشێکى دیکەى
گفتوگۆکانیاندا، سودانى و بلینکن باسیان لە پەیوەندییەکانى نێوان هەردو وڵات و
راوێژکاریی نێوان هەردولا کراوە و جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکانیان کراوە.
بڕیارە ئەمڕۆ، وەزیرى
دەرەوەى ئەمەریکا لەنێوەندى گرژییەکاندا بە سەردانێک بگاتە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و سەردانى
هەریەکە لە قەتەر و میسر و ئیسرائیل بکات.
136 جار خوێندراوەتەوە