چەند هۆکارێک
لە چاودا وادەکەن، لاوازی بینین دروستببێت، پزیشکێکی پسپۆڕ ئەو هۆکارانە ئاشکرادەکات،
دەبنەهۆی لاوازی بینین لە کەسەکاندا.
تەندروستی:KNNC
کیریل سڤێتلاکۆڤ، پسپۆڕێکى نەخۆشییەکانى چاو پێنج
هۆکار دەخاتەڕو کە دەبنە هۆی لاوازی بینین کە بریتین لە:
- بۆماوەیی: واتا گواستنەوەی نەخۆشیەکە لە رێگای کرۆمۆسۆمەکانەوە، ئەمەش
زۆر جار لە دایک و باوک یان باوباپیرانەوە دەگوازرێتەوە.
- شێوازی دانیشتن: پسپۆران لە ئێستادا شێوازی دانیشتن بە کێشەیەکى بەربڵاودادەنێن
کە دەبێتە هۆی تێکچونی بینای چاو، شێوازی خراپ دانیشتن لە گەورە و مناڵدا وەک یەکە
و پسپۆڕانی چاو
هۆشداری دەدەنە پێویستە زیاتر بە ئاگابن لەم حاڵەتەدا.
- خۆراک: دەبێت خۆراک هەمە جۆربێت، چونکە کەمی ماددە خۆراکییەکان لە لەشدا
دەبێتە هۆی خراپی کارکردنی هەندێک لە پێکهاتەکانی چاو لەسەر مرۆڤ.
- زۆربەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: لە ئێستادا بە کێشەیەکی
گەورە دادەنرێت و کاریگەری راستەوخۆ لەسەر تێکچونی بینایی چاو دروست دەکات.
- گرنگی نەدان بە پاکوخاوێنی: پێویستە گرنگی بە پاکوخاوێنی چاوەکان بدرێت،
بە تایبەت لە خانماندا بەرهەمی تایبەت بەکاربهێنن بۆ لابردنی ماکیاژ و کەرەستە
جوانکاریەکان ئەگەر نا دەبێتە هۆی هەوکردن، رژێنەکان ناتوانن بە شێوەیەکی رێکوپێک
کاربکەن، ئەمەش هۆکارێکی ترە بۆ تێکچونی بینین.
187 جار خوێندراوەتەوە