بەهۆی باران بارینی بەخوڕ لە مانگی رابردودا لە هیندستان،
پاکستان و نیپاڵ نزیکەی (650) گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە؛ بەپێی ئەو ئامارە
فەرمییانەی لەلایەن وڵاتانی باشوری ئاسیا (هیندستان، پاکستان و نیپاڵ) بڵاوكراونەتەوە،
ژمارەی قوربانیانی بارانی بەخوڕی مانگی رابردو نزیكەی (650) گیان لەدەستدان و
برینداربونی ژمارەیەكی دیكەی لێكەوتوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەهۆی بارانە بەخوڕەكە و دروستبونی
لافاوەوە، ژمارەیەكی دیكەی هاوڵاتیانی ئەو سێ وڵاتە بێسەروشوێنن.
لای خۆشیەوە، فەرمانگەی کەشناسی هیندستان هۆشداری لە "بارانبارینی
بەخوڕ"ـی ئەم هەفتەیەی ناوچەكانی ویلایەتی
باشور و باکوری رۆژهەڵات بڵاوكردەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئامارە
فەرمییەكانی ئەو سێ وڵاتە باسیان لە ژمارەی بریندارەكان نەكردوە، بەڵام جەختیان
كردوەتەوە؛ تیمەكانی فریاگوزاریی لەئەركدان و سەرقاڵی گەڕان و پشكنینن بەدوای
بێسەروشوێن و ونبوەكاندا.
157 جار خوێندراوەتەوە