تەندروستی جیهانی لەسەر نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون هۆشداری
دەدات و مەترسی بڵاوبونەوەی لە دەرەوەی كیشوەری ئەفەریقا ئاشكرا دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ چوارشەممە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە،
نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە کۆنگۆ و چەند شوێنێكی دیكەی كیشوەری ئەفریقا كە زیاتر لە
دە وڵاتە بڵاوبوەتەوە، كە بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە تا ئێستا زیاتر لە (500) كەس
گیانیان لەدەستداوە.
فەرمانگەی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان لە ئەفریقا رایگەیاندوە؛
ئەمساڵ نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە (13) وڵاتی كیشوەری ئەفەریقا بڵاوبوەتەوە كە زیاتر
لە (96%)ـی توشبون و گیان لە دەستدان لە کۆنگۆ تۆمار كراوە.
رێكخراوەكە راشیگەیاندوە: بەهۆی ئەوەی ژەمە ڤاكیسنی
نەخۆشییەكە لە كیشوەرەكەدا ژمارەیەكی كەمی بەردەستە، پێویستیان بەهاوكاری
نێودەوڵەتی هەیە، بۆ وەستانی ڤایرۆسەكە.
لای خۆشیەوە تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، سكرتێری گشتیی رێکخراوی
تەندروستی جیهانی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە: ئەگەر نەتوانرێت كۆنترۆڵی نەخۆشییەكە
بكرێت، پێدەچێت ئاوڵەی مەیمون كیشوەی ئەفەریقا تێپەڕێنێت و مەترسی بڵاوبونەوەی
لەجیهاندا لێبكرێت، ئەوەش جێگەی نیگەرانییە.
212 جار خوێندراوەتەوە